تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە مەریوان هاتە ئاراوە و سێ کە لە لایەنەکانی شەڕەکە کوژراون

هەنگاو:تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان ڕووی داوە و بەپێی زانیاریەکان، هێزەکانی سپای پاسداران کوێستانەکانی ناوچەکەیان تۆپباران کردووە.

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢٣:٢٨


هەنگاو:تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان ڕووی داوە و بەپێی زانیاریەکان، هێزەکانی سپای پاسداران کوێستانەکانی ناوچەکەیان تۆپباران کردووە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بانەمەڕی ٢٧٢٠(١٩ی مەی ٢٠٢٠) شەر و تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە کوێستانەکانی سنووری نێوان گوندەکانی “ڕەشەدێ” و “دوویسە”ی مەریوان لە نێوان سپای پاسداران و حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران ڕووی داوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەو تیکەڵچوونە سی کەس لە هەردوو لایەن کوژراون و یەکێکیان لە ئەندامانی سپای پاسداران بووە و دوو کەسی لە ئەندامانی هێزی بەرانبەر بوونە.

پەیوەندییەکانی بنکەی حەمزەی سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هەوآڵی ئەو تێکەڵچوونەی پشڕاست کردووە و ڕایگەیاندووە دوو کەس لە لایەنی بەرانبەری شەڕەکە کوژراون، بەڵام هیچ زانیاریەکی لەسەر کوژرانی ئەندامێکی سپا بڵاو نەکردووەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە، ئەندامێکی سپای پاسداران کوژراوە و لانیکەم دوو ئەندامی دیکەی سپا لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا بریندار بوون. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

دوای روودانی ئەم شەرە هێزەکانی سپای پاسدارن بۆ چەند کاتژمێر کوێستانەکانی ئەو ناوچەیان تۆپباران کردووە.

هەنگاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا نیگەرانی خۆی بە نیسبەت ڕاگواستنی کەرەستەی سەربازی قورس لەلایەن سپای پاسدارنەوە بۆ ئەو ناوچانە کە خەڵکی مەدەنی نیشتەجێن، ڕاگەیاندبوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە