تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لەسەردەشت هاتە ئاراوە و سێ چەکداری ئێران کوژران

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە کە بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سنووری سەردەشت هاتە ئاراوە، لانیکەم سێ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

٩ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٩:٥٥


هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە کە بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سنووری سەردەشت هاتە ئاراوە، لانیکەم سێ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٩ی مەی ٢٠٢٠)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزە ئینتزامییەکانی ئێران و هێزێکی کوردستانی لە ناوچەی سنووری ”گوریلگە“ی سەردەشت هاتووەتە ئاراوە کە لەئەنجامدا سێ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.


هەواڵدەریی حکوومتی ئیرنا لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، سێ کەس بە ناوەکانی ”تەقی بەهرەوەر“ فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، ”هادی عەبدی“ کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندواو و ”عەلی ڕەزا ئیسلام دووست“ سەرباز و خەڵکی تەورێز لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون.


ئەقسا نەقشی پوور، فەرماندار (قایم مقام)ی شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە کە چەند کەس لە هیزەکانی لایەنی بەرانبەری شەڕەکەش کوژراون. سەرچاوەکانی هەنگاو ئەو زانیاریانە پشتڕاست ناکەنەوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ یەک لە حیزبە کوردستانییەکانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەیان بە ئەستۆ نەگرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە