تەقینەوەی TNT لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی لم و چێو گیانی کرێکارێکی ئەستاند

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەیەک کە ئەمڕۆ لە کارگای بەرهەم هێنانی چێو لە بۆکان ڕووی دا، کرێکارێکی لاو گیانی لەدەست دا.

١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢١:١٠

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەیەک کە ئەمڕۆ لە کارگای بەرهەم هێنانی چێو لە بۆکان ڕووی دا، کرێکارێکی لاو گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (١ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٢ی ژوئەنی ٢٠١٩) بە هۆی تەقینەوی لە کۆگای کارگەیەکی بەرهەم هێنانی لم و چێو لە نزیکی شارەدێی داشبەندی سەربە شاری بۆکان، کرێکارێکی لاو گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بۆکان، ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن ٣٠ ساڵەی سەلاح عەبدووڵڵاپوور کوری مستەفا ڕاگەیاندووە.

ئەو کرێکارە ڕێژەیەکی زۆر لە جەستەی تووشی سووتان بووە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە دەستبەجێ  گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە