سنە: مانی سادقی، منداڵی کار، لە کاتی کار بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٠:٥٨

هەنگاو: چوارشەممە، ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

مانی سادقی، منداڵێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لە کاتی کار لە سەر شەقام ئۆتۆمبێل لێی داوە و بەو هۆیەوە دوای دوو مانگ مانەوە لە کۆما، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٧ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، مانی سادقی، منداڵی کار لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم منداڵە لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا لە کاتی بنێشتفرۆشی و لە شەقامێکی شاری سنە ئۆتۆمبێل لێی دا و کەوتە کۆما.

شایانی باسە لە بەهاری ساڵی ٢٧١٩ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کرد کە یاسای "پاراستنی منداڵان و مێرمنداڵان" لەلایەن ناوەند و دامودەزگا حکوومەتییەکانەوە پەسەند کراوە و دەبێت ڕەچاو بکرێت، سەرەڕای ئەوەش هێشتا هیچ هەنگاوێک بۆ ڕەچاوکردن و جێبەجێکردنی ئەو یاسایە نەنراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە