تەقینەوەی مین لە کوردستان لەماوەی ٦ مانگدا ٣٣ قوربانی هەبووە

هەنگاو: دوای زیاتر لە سێ دەیە لە کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، لەماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا بە هۆی تەقینەوەی مین ٣٣ کەس بوون بەقوربانی و بە

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٢:٤٨

 

هەنگاو: دوای زیاتر لە سێ دەیە لە کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، لەماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا  بە هۆی تەقینەوەی مین ٣٣ کەس بوون بەقوربانی و بە شێوەیەکی نێونجی هەر دوو حەفتە سێ کەس بوون بە قربانی.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (٢٠ی ڕەشەممە / ١١ مارس)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێلوڕانی پاێزگای ئیلام، شۆفێری تراکتۆرێک بریندار بوو و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە و بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، تەنیا لەماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا واتە لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە ٣٣ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق بوون بە قوربانی.

لەو ژمارەیە ٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، لەماوەی ئەو شەش مانگەدا، ١٠ کەس لە پارێزگای ئیلام، ٨ کەس لەپاێزگای سنە، ٦ کەس لە پارێزگای کرماشان، ٦ کەس لە پارێزگای ئورمیە و ٣ کەسیش لە پارێزگای لوڕستان بوون بە قوربانی.

کۆڵبەران و کرێکاران بە ١٣ حاڵەت زیاترین ژمارەی قوربانیانیان هەبووە. هەروەها لەو ماوەیەدا ٧ مین هەڵگەر، ٧ هێزی سەربازی  ئێران و ٦ هاووڵاتیی مەدەنیش قوربانی بوون.

بە پێی ڕاپۆرتەکە شاری پیرانشار بە ٦ حاڵەت و شارەکانی دێهلوڕان، مێهران و بانە هەر کامەیان بە ٥ حاڵەت زیاترین حاڵەتی قوربانیانی مینیان تێدا تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە