گیەڵان: گیانلەدەستدانی ژنێکی لاو بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕ
هەنگاو: دووشەممە، ٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئەختەرخانم مورادی، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢١ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ئەختەر مورادی، خەڵکی گوندی "گورسفید"*ی سەر بە شاری گیەڵان لە پارێزگای کوماشان، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، ١ی بانەمەڕ، دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی بەجێماوەی شەڕ بەسەختی بریندار بووە و پاشان بۆ نەخۆشخانەی "ئەلزەهرا"ی شاری گیەڵان گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو بنەماڵەی ئەم ژنە قوربانییە بە کۆکردنەوە و فرۆشتنی ئەو پاشماوانە و شتومەکە کۆنەکان بژێویی ژیانی خۆیان دابین کردووە.