بریندابوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بەهۆی تەقینەوەی مین

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی حەمدی مەحبووبیان، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە و قاچی لەدەست داوە. بەگوێرەی ئا

١٠ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ٠٠:٠٦

هەنگاو: پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی حەمدی مەحبووبیان، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە و قاچی لەدەست داوە. بەگوێرەی ئاماری هەنگاو؛ لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٤ هاووڵاتیی کورد بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین و یەکیان گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٢٨ی مارسی ٢٠٢٤)، هاووڵاتییەک بە ناوی حەمدی مەحبووبیان، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی شاری کامێران و فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی "مخابرات"، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی "مخابرات"ی کامێران بووە و لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکی کاریی خۆی لە "ملەمرواری"ی تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

دوای تەقینەوەی مین و برینداربوون و لەدەستدانی قاچی ئەو هاووڵاتییە، بۆ نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە گواستراوەتەوە و هەنووکەش لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سێ شاری جیاجیای کوردستان، سێ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوونە و هاووڵاتییەکیش گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە