تەیموور خالیدیان، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەلایر دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری مەلایر سەر بە پارێزگای هەمەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٤:١٣


هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری مەلایر سەر بە پارێزگای هەمەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، تەیموور خالیدیان، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزگی خەڵکی شاری مەلایر سەر بە پارێزگای هەمەدان کە نزیکەید وو حەفتە پێش دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی گشتیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەیموور خالیدیان سەرەتای مانگی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانە گوازراوەتەوە.


ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ناوەندە ئەمنییەکان وەها گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی تەیمووریان کە هەتا ئێستا بەدواداچوونیان بۆ چارەنووسی ناوبراو نەکردووە.


تیموور خالیدیان لە کاتی مانگرتنە سەانسەرییەکانی زستانی ٢٠١٨ دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ناوبراو دواجار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەلایر بە سەرۆکایەتی دادوەر بێهنام ڕەزاوەندی حوکمی ٢٠ مانگ بەندکران و ٣ مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپابوو.


ئەو چالاکە مەدەنییە ساڵانی ڕابردووش بە تۆمەتی ناردنی هەواڵی ناو بەندیخانەی مەلایر بۆ ناوەندەکانی مافی مرۆڤی دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە