جەلال ڕوستەمی بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: جەلال ڕوستەمی هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندک

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٢٣:٠٥

 

هەنگاو: جەلال ڕوستەمی هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، جەلال ڕوستەمی خەڵکی کامێران بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٣٠ مانگەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

جەلال ڕوستەمی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ ( ١٤ی مارسی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕامسەر لە پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر و دوای نزیک بە ٣ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە بە سەرنجدان بە یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی ناوبراو شیاوی جێبەجێ کردن دەبوو.

ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٣٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە