هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران کە ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای مەزەندەران لە باکووری ئێران دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای داد

٢٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٦:٤٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران کە ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای مەزەندەران لە باکووری ئێران دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەلال ڕوستەمی هاووڵاتیی خەڵکی کامایران لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەلال ڕوستەمی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە بە سەرنجدان بە یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

دانیشتنی دادگای جەلال ڕوستەمی مانگی خەزەڵوەر بەڕێوە چووە و حەفتەی ڕابردوو بە فەرمی ئەو حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە.

جەلال ڕوستەمی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ ( ١٤ی مارسی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕامسەر لە پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر و دوای نزیک بە ٣ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە