حوکمی سێدارەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور ڕەوانەی ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکان کراوە

هەنگاو: بە هەناردنی حوکمی سێدارەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی کورد بۆ ناوەندی جێبەجێکردنی حوکمەکان، ئەگەری لە سێدارەدانی .

٢٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٥:٥٦

 

هەنگاو: بە هەناردنی حوکمی سێدارەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی کورد بۆ ناوەندی جێبەجێکردنی حوکمەکان، ئەگەری لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوە کوردە لەئارادایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشممە (٢٣ی ڕەزبەری ٢٠١٨ / ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، بەندکراوی مەحکووم بە سێدارەی خەڵکی شنۆ، ڕەوانەی ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی بەندیخانەی ئورمیە کراوە.

ئەبووبەکر عەبدوڵڵاپوور، باوکی هدایەت ئەو هەواڵەی بۆ هەنگاو پشتڕاست کردووەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ  لەلایەن لقی ٤٧ی دادگای بەرزی وڵاتەوە پەسەند و ئەو حوکمە بە فەرمی بە پارێزەرەکەی و بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تێکهەڵچوونی گوندی قەرەسەقەل کە لەنێوان پێشمەرگەکانی حدکا و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە ڕۆژی پێنج شەممە (٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٧ / ١٨ی ژانویەی ٢٠١٨) لەلایەن هەمان دادگاوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧١٧ی هاوڕێ لەگەڵ چەندین کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کرابوون.

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور خێزاندار و باوکی کچێک و کوڕێکی کەم تەمەنە بەناوەکانی کوردستان و سیروان.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە