جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا
هەنگاو؛ چوارشەممە ١٢ بانەمەڕی ٢٧٢٤
بەندکراوێک بە ناوی سەعید ئیمانی کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا لە سێدارە درا.
بەپێ ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١١ بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٣٠ی ئەپریل ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی سەعید ئیمانی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی خوڕەمئاوا لە بەندیخانەی پارسیلونی ئەم شارەدا جێەبەجێکرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێش دەستبەسەر کرابوو و بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی ژن براکەی لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرا.
هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.