حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی سەعید شێرزاد پەسەند کرا

هەنگاو: سەعید شێرزاد بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی تارانەوە حوکمی ٦ مانگی دی.

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:٠٧

 

هەنگاو: سەعید شێرزاد بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی تارانەوە حوکمی ٦ مانگی دیکەی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەعید شێرزاد کە لەلایەن لقی ١١٦٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی تاران بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گواستنەوەی هاوبەندییەکانی بۆ بەندی ئەمنیەتی بەندیخانە حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکەی وەک خۆی پەسەند کرایەوە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە فەرمی بە خۆی ڕاگەیەندراوە.

سەعید شێرزاد چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان ١٢ی مانگی جۆزەردانی ٩٣ لە شوێنی کارەکەی لە پاڵاوگەی تەورێز دەستبەسەر کرا و رەوانەی زیندانی ئێڤین و دواتر بۆ بەندیخانەی رەجایی شار گوازرایەوە.

ئەو بەندکراوە کوردە پاش چەندین جار دواکەوتنی پێراگەیشتنی دۆسیەکەی، سەرئەنجام مانگی خەرمانانی ١٣٩٤ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی قازی سەڵەواتی و بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی ئەمیر سالار داودی، پاش ١٥ مانگ دەستبەسەری بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە.

دواتر حوکمی یەساڵ بەندکرانی  هەڵپسێردراوی ناوبراو بە هۆی پەروەندەیەکی کۆنەوە خرایەوە گڕ و حوکمەکەی بوو بە ٦ ساڵ و ئێستا حوکمەکەی بووەتە ٦ ساڵ و ٦ مانگ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە