حەفت هاووڵاتیی دیکە لە شنۆ، مەریوان، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حەفت هاووڵاتیی دیکەی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارەکانی شنۆ، جوانڕۆ، مەریو

١٠ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٢:٣٩

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حەفت هاووڵاتیی دیکەی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارەکانی شنۆ، جوانڕۆ، مەریوان و سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ بە ناوی ”نادر زیائی فەڕ“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەروەها لە شاری جوانڕۆ سێ لاوی دیکە بە ناوەکانی مەسعوود تاهری، ئاروین ڕەزایی نژاد و یاسر هیدایەتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەش کە لە سەلاسی باوەجانییەوە گەیشتووە. دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی سەردار ئەمینی و مێهدی بابایی لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی باقی فەتاحی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە