حەمید فروزش، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٢:٣٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٥ی مارسی ٢٠٢٠)، حەمید فروزش کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان ئازاد کرا.

حەمید فروزش پێشتریش بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان و پڕووپاگەندە دژی نیزام” بۆ ماوەی ١٤ مانگ بەند کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە