خالید قوربانی بە بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خالید قوربانی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی کامێران، ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ دوای نزیکەی یەک مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەت

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٠٢


هەنگاو: سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

خالید قوربانی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی کامێران، ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ دوای نزیکەی یەک مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دۆسیەکەی لە دادگا، لە بەندیخانەی کامێران ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، خالید قوربانی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

خالید قوربانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردان بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی ٣٠ جۆزەردان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە بۆ بەندیخانەی کامێران گوازرابووەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە