هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران و دانیشتووی شاری سنە بە ناوی خالید قوربانی تەمەن ٢٦ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن

١٢ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٥:٤٦


هەنگاو: پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران و دانیشتووی شاری سنە بە ناوی خالید قوربانی تەمەن ٢٦ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خالید قوربانی بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری کامێران گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ خالید قوربانی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەست دا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ئەمساڵدا لانی کەم ٣٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە