خۆکوشتنی دوو ژن و دوو پیاو لە سنە، سەردەشت، کامیاران و کرماشان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن و دوو پیاو لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیان خۆیان هێناوە.

١٥ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٣٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن و دوو پیاو لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیان خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە (١٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٤ی مەی ٢٠١٩) ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت بە نای شادی رەشیدی تەمەن ٢٧ ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، ڕۆژی هەینی ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی سنە بە ناوی ئەسرین زەمانی لە گەرەکی حەسەن ئاوای ئەو شارە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە ماڵی باوکی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ناوبراو دایکی مندالێك بووە.

هەمان ڕۆژ گەنجیکی خەڵکی ئاوایی دێوزناو سەربە کامیاران بە ناوی بارام خوردە لە شاری ئیلام بە هۆی کێشەی نەداری و بێکاری هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی تین سەر بە شاری پاوە بە ناوی موسلیم حەیدەری بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە شاری کرماشان بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە