خۆکوشتنی سێ لاوی تەمەن ١٧ ساڵ لە یەک ڕۆژدا

خۆکوشتنی سێ لاوی تەمەن ١٧ ساڵ لە یەک ڕۆژدا

00:23 - 16 August 2018

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی مەریوان، جوانڕۆ، دیواندەرە و سەردەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا کە سی کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٧ ساڵ بووە.

بە پێێ راپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، چوار هاووڵاتیی کورد کە سێ کەسیان تەمەنیان کەمتر بووە لە ١٧ ساڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوێنێ لاویکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”مێهران مەحموودی“ بە هۆی خەمۆکییەوە لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”پروین میرکی“ کە حەفتەی ڕابردوو خۆی هەڵواسیبوو، دوێنێ لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.

هاوکات کچێکی ١٦ ساڵانی خەڵکی سەردەشتیش بە ناوی مەهشاد زەکی بە هۆی کێشەی خـێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.

هەروەها و هەر لەو ڕۆژەدا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی نەوسوود بە ناوی پوریا لهۆنی، بە هۆی بێکاری لە شاری مەریوان هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لە ئاکامدا دەست داوە.