خۆکوشتنی سێ ژن لە مەهاباد و سنە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٣ ژن لە شارەکانی مەهاباد و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە یەکێکیان تەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە.

١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:١٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٣ ژن لە شارەکانی مەهاباد و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە یەکێکیان تەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی دانیشتووی گەڕەکی نایسەری شاری سنە بە ناوی ”حەدیس ئەسەدی“  بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ، ژنێکی خەڵکی شنۆ و دانیشتووی مەهاباد بە ناوی ”ئەوین زەینی“ بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

هەروەها لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێکی دانیشتووی گەڕەکی نایسەری سنە بە ناوی ”سەبری ئەمینی“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٦ حاڵەتی خۆکوشتن لەگەڕەکی نایسەری سنە تۆمار کراوە کە ٤ کەسیان ژن و ٢ کەسیان مێرمنداڵ بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە