خۆکوشتنی پێنج ژن لە کوردستان

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاوڵاتی کە پێنج کەسیان ژن بوون لە شارەکانی دەرەشار، هەرسین، سنە، مەریوا

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٥:٢٧


هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاوڵاتی کە پێنج کەسیان ژن بوون لە شارەکانی دەرەشار، هەرسین، سنە، مەریوان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠) ژنێکی لاوی خەڵکی هەرسین لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “مینا سەمیمی” بە هۆی کێشەی خێزانی و لە رێگای خواردنی حەبی برینج، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


هاوکات و هەمان رۆژ، ژنێکی لاوی خەڵکی سنە بە ناوی “ف،ک” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە، خۆی لە سەر بانی ماڵەوە فرێ داوەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.


ئەمە لە حاڵێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان (١٧ی ژوئەن)، ژنێکی خەڵکی شاری دەڕەشار لە پارێزگای ئیلام بە ناوی “سیمین ڕەشیدی” بە هۆکاری نادیار لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردان (١٣ی ژوئەن) ژنێکی خەڵکی ئاوایی فەلەکانی ئورمیە بە ناوی “زەینەب مەجیدی فەڕ” لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. ئەو ژنە چەند ڕۆژ پێش بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو.


هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان، کورێکی خەڵکی سنە بە هۆکاری نادیار لە سەر پردی گەڕیزەی سنە خۆی هەڵواسیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ناسنامەی ئەو کوڕە بۆ هەنگاو روون نەبووتەوە.


رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردان ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ڕۆژین فەلاحی” بە هۆکاری کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە