خۆکوشتنی چوار کەس لە شارەکانی بۆکان، سەقز، ئورمیە و ئیلام

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتیی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:٠٥

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتیی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١١ پووشپەری ٢٧١٩/ ٢ی ژوئەنی ٢٠١٩) مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵە لە ئیلام بە ناوی مەهیار زەمانی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هاوکات، لاوێکی خێزانداری خەڵکی بۆکان بە ناوی هیوا کاکەیی بە هۆی بێکارییەوە خۆی هەڵواسیەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ و لە شاری سەقز، لاوێکی بە ناوی عەتا یوسف نیا، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناوبراو لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کووشتووە.

ڕۆژی سێشەممەش پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵان لە ئاوایی دزە دۆڵی ئورمیە بە هۆی خەمۆکی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە