خۆکوشتنی ژنێک و کوڕێک لە سەردەشت و مەهاباد

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژنێکی خەڵکی سەردەشت و کوڕێکی خەڵکی مەهاباد بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٩:٣٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژنێکی خەڵکی سەردەشت و کوڕێکی خەڵکی مەهاباد بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٩ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ٣٠ دێسامبری ٢٠١٨) ژنێک بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٢٨ ساڵانەی “ڕەنگین حەسەن نەژاد” ڕاگەیاندووە کە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕەنگین ساڵێک پێش ئێستا ژیانی لە گەڵ کەسێک پێک هێنا بوو، بەڵام پاش ماوەیەک جیا ببونەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە (٨ی بەفرانباری ٢٧١٨) گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی ئاوایی قوم قەڵای مەهاباد، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ناسنامەی ئەو کەسەی “مێهران حەسەنی” کوڕی قادر ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە