خۆکوشتنی کچ و کوڕێکی لاوی خەڵکی دیواندەرە دوای ئەوەی بنەماڵەکانیان ئیزنیان نەداوە ژیانی هاوبەش پێک بهێنن

کچ و کوڕێکی لاوی خەڵکی گوندی شاقەڵا سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی میترا گۆران و فەرهاد سادقی دوای ئەوەی بنەماڵەکانیان دژایەتی هاوسەرگیریی ئەوانیان کردووە .

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٣:٠٧


هەنگاو: یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کچ و کوڕێکی لاوی خەڵکی گوندی شاقەڵا سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوەکانی میترا گۆران و فەرهاد سادقی دوای ئەوەی بنەماڵەکانیان دژایەتی هاوسەرگیریی ئەوانیان کردووە کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، میترا گۆران تەمەن ١٨ ساڵ کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە گوندی شاقەڵا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ فەرهاد سادقی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی هەمان گوند خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەنگاو زانیویەتی ئەم دوو لاوە ویستوویانە پێکەوە ژیانی هاوبەش پێک بهێنن و دوای دژایەتی بنەماڵەکانیان لەگەڵ هاوسەرگیرییان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە