خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە سنە

هەنگاو: ماوەیەک پێش ئێستا کچێکی مێرمنداڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٥ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:٠٦

 

هەنگاو: ماوەیەک پێش ئێستا کچێکی مێرمنداڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١٣ی ئاوریلی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی ”شەکیلا کەریمیان“ لە گەڕەکی حەسەنئاوای سنە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەکیلا کەریمیان بە هۆی کێشەی خێزانی و لێدانی بەردەوامی لەلایەن باوکیەوە بە ناوی ”داوەر“ کە تووشبووی ماددە سڕکەرەکانیش بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە ئەو خێزانە خەڵکی گوندی ژنێن سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی شاری سنە بوون.

شەکیلا چەندین جاری دیکەیش لەلایەن باوکیەوە لێیدرابوو و بێڕێزی بەرانبەر کرابوو و لەو ڕووەوە هیچ سەرپەنایەکی نەبووە و دواجار خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە