خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە مەهاباد

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی مەهاباد بە هۆکاری ناڕوونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:١١

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی مەهاباد بە هۆکاری ناڕوونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕزبەری ٢٧١٩(١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کچێکی مێرمنداڵ لە گەڕەکی باخی شایگانی مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٤ سڵە، “ئیلهام ڕەسووڵی” کچی سەعدوون ڕاگەیەندراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکار و شێوازی خۆکوشتنی ئەو مێرمنداڵە دیار نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە