خۆکوشتنی کچێکی ١٦ ساڵە لە کۆتۆل + ئامار

هەنگاو: کچێکی ١٦ ساڵە لە شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەمەش لە ماوەی ٨ مانگدا لانیکەم ٣٥

٥ خەرمانان ٢٧٢١، ١٤:٠٣

 

هەنگاو: کچێکی ١٦ ساڵە لە شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەمەش لە ماوەی ٨ مانگدا لانیکەم ٣٥ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی بە ناوی “ڕەوشەنەک حەسەن عەلیلوو” ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لەئاکامدا بە هۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەوشەنەک حەسەن عەلیلوو ماوەی دوو ساڵ بووە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک هەبووە و دوای ئەوەی کوڕەکە حازر نەبووە ژیانی هاوبەشی لەگەڵ پێک بێنێت ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

جێگای ئاماژەیە کە تەرمی ڕەوشەنەک بە بێ مۆڵەتی پزیشکی دادوەریی ئەسپەردە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ هەتا ئێستا (کەمتر لە ٨ مانگ) لانیەم ٣٥ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٢٠ کەسیان کچ بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە