خۆکوشتنی کچێکی لاو لە ماکۆ

هەنگاو: کچێکی لاو لە شاری ماکۆ دوای مردنی دەزگیرانەکەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٤ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:٥٦

 

هەنگاو: کچێکی لاو لە شاری ماکۆ دوای مردنی دەزگیرانەکەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کچێکی لاوی خەڵکی گوندی دیم قشلاقی ماکۆ، لە ڕیگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ٢٠ ساڵە، “شەهریبان محەمەدزادە” ڕاگەیەندراوە.

تا ئێستا بە شێوەی فەرمی هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کچە روون نەبووتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، شەهریبان دوای چەند ڕۆژ لە مردنی دەزگیرانەکەی لە باکووری کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لەوانەیە هۆکاری خۆکوشتنەکە خەمۆکی بووبێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە