دوو برا لە بۆکان دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو برای خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کران.

٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:٤٧

 

هەنگاو: دوو برای خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٠ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو کەسیان کە برا بوون لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بۆکان ناسنامە ئەو دوو برا کوردەی ”حەسەن و هاشم فەتحی“ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو برا بۆکانیە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە