دوو منداڵ لە بۆکان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا + وێنە و ئامار

دوو منداڵ لە بۆکان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا + وێنە و ئامار

12:05 - 13 June 2018

 

هەنگاو:  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو منداڵی کورد لە شارەکانی بۆکان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو” ڕۆژی دوشەممە (٢١ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١١ ژوئەنی ٢٠١٨) منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان لە شاری ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری ئورمیە ناسنامەی ئەم منداڵە ١٢ ساڵانەی “یەحیا میری” و دانیشتووی گەرەکی شارەکی دانشگا ڕاگەیاندووە.

ئەم منداڵە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە گەنجێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “شارام ئەمینی پوور” لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە..  ناوبراو دوایی ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، لە حالەتی کۆمادا بووە کە سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، گیانی دەست داوە.

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٢٣ مێرمنداڵ لە شارەکانی کوردستان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و نەداریەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، لەم ژمارەیە ١٤ کەسیان و کچ و ٨ کەسیش کور بوودن.