مەهاباد؛ دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی موبین شێخەپوور تەمەن ١٦ ساڵ

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٣:٥٨

هەنگاو؛ دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

منداڵێکی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی موبین شێخەپوور، بۆ ئیداری ئیتلاعاتی شاری ئورمیە بانگکرا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەم منداڵە بە هۆی بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١ی مەی ٢٠٢٤)، موبین شێخەپوور منداڵی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "قوم قەڵا" سەر بە شاری مەهاباد، دوای بانگکران و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە مانگی ڕابردوودا موبین بۆ دووەم جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگکراوە، لە ئاکامی سەردانکردنی یەکەم جاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە کرا بوو. ناوبراو بەهۆی بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە کوردستان بانگکراوە و دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئەو منداڵە لەبەر دەست نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ وەڵام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە