ئاریان مەمەندی، منداڵی کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت، یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٢١:١٢

هەنگاو؛ شەممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

ئاریان مەمەندی، منداڵی کۆڵبەر و تەمەن ١٧ ساڵ کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت، لە بەشی دەموچاو و بەتایبەت هەر دوو چاوی بریندار کرابوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواسترابووە، یەکێک لە چاوەکانی خۆی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاریان مەمەندی، کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی ساوان سەر بە شاری سەردەشت کە ڕۆژی هەینی ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٣ مەی ٢٠٢٤)، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە چەکی ساچمەیی، لە مەودای نزیک و لە بەشی دەموچاو بەسەختی بریندار کرابوو، یەکێک لە چاوەکانی خۆی لەدەستدا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئاریان بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواستراوەتەوە و ئێستا لەو ناوەندە بەسەر دەبات و بارودۆخی تەندروستیی بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە