دوو هاووڵاتی لە بانە و جوانڕۆ دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بانە و جوانڕۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٣٨

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بانە و جوانڕۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٤ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆیان بە ناوی ”ئەنوەر سەعیدی“ دەستبەسەر کرد.

ئەنوەر سەعیدی پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، سەرەتای مانگی ژانویەی ئەمسال، ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە لاوێکیان بە ناوی ”سامان خدرپوور“ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی سامان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە ەبر دەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە