دوو هاووڵاتی لە سەقز و قوروە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو پیاو لە شارەکانی سەقز و قوروەی پارێزگای سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢١:٠٦

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو پیاو لە شارەکانی سەقز و قوروەی پارێزگای سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٩ی مارسی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵەی خەڵکی سەقز بە ناوەی ”سەلاح حەیدەری“ کوڕی محەمەد لە گەڕەکی حەماڵاوا (بەهارستان)ی ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە هۆی کێشەی خێزانی و لە پارکینگی خانووەکەیان خۆی هەڵواسیوە.

لە لایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری قوروە ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٢ ساڵەی ”حامید مورادی“ خەڵکی گوندی ”عاڵیاوای موشیر“ سەر بە بەخشی یەیلاقی قوروە ڕاگەیاندووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە