دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە و مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

سەرەتای ئەم هەفتەیە دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و سنە بە ناوەکانی نادر بایزیدی ئازەر ٣٠ ساڵە و عەبدوڵڵا عێناخی ٣٥ ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٣:٠٥


هەنگاو: چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

سەرەتای ئەم هەفتەیە دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و سنە بە ناوەکانی نادر بایزیدی ئازەر ٣٠ ساڵە و عەبدوڵڵا عێناخی ٣٥ ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢، هێزە ئەمنییەکان لە بازگەی پۆلیسی نێوان جادەی مەهاباد بۆ میاندواو هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهابادیان بە ناوی نادر بایزیدی ئازەر تەمەن ٣٠ ساڵ بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

لە لایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "کەژێکران" سەر بە سنە بە ناوی عەبدوڵڵا عێناخی ٣٥ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی عەبدوڵڵا عێناخی و نادر بایزیدی ئازەر کراون لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە