دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان بۆ بەندیخانەی سنە گوازرانەوە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە کە نزیکەی دوو مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

٣ خەرمانان ٢٧٢١، ١٣:٠٣

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە کە نزیکەی دوو مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)،  نەجات حەزیزی تەمەن ٢٢ ساڵ و بێهزاد مەحموودی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی شیان دوای نزیکەی دوو مانگ بەندکران و تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون و ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حێزبێکی کوردستانییان خستووەتە پاڵیان.

نەجات عەزیزی و بێهزاد مەحموودی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٥ی جولای ٢٠٢١)، بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە