دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیانی سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢٣:٣٥

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٥ی ژولای ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی شیان و دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی “نەجات عەزیزی” ٢٢ ساڵە و “بێهزاد محەمەدی” ٣٣ ساڵە دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ نەجات و بێهزاد لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە