دوو چالاکی فەرهەنگی لە کرماشان دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان، دوو چالاکی فەرهەنگی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:١٩

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان، دوو چالاکی فەرهەنگی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٨ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان دوو چالاکی فەرهەنگی خەڵکی ئە و شارەیان بە ناوەکانی ”فواد مزەفەری“ و ”فەرزاد سەفرە“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە ماڵەکانیشان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەرەستە تایبەتییەکانیان وەکوو مۆبایل و لەب تاب و… گرتووە.

فەرزاد و فواد لە چالاکانی فەرهەنگی، نووسەران و ڕخنەگرانی ئەدەبی شاری کرماشانن و لەو بوارانەدا چالاکی بەرچاویان هەبووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە نەزانراوە.

سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی دیکەی کوردی لە شارەکانی ئیسلام ئاوا و کرماشان دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە