دوو چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی مەریوان دوو چالاکی مەدەنی و ناسراوی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

١٧ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٩:٢٩

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی مەریوان دوو چالاکی مەدەنی و ناسراوی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (١٦ی خەرمانان ٢٧١٨/ ٧ی سپتامبری ٢٠١٨) ئەنوەر رەوشەن و کەماڵ خاوەری، دوو کەس لە چالاکانی مەدەنی و ناسراوی مەریوان لەلایەن هێزی ئینتزامی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

هەواڵنێری هەنگاو لەمبارەوە ڕایگەیاند کە هێزی ئینتزامی مەریوان، چوونەتەوە ماڵی ئەنوەر رۆشەن و دەستبەسەریان کردووە و کەمال خاوەری ناسراو بە کەمال بایەوە یان لە دووکانەکەی دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو ڕایگەیاند ئەو دوو چالاکە مەدەنیە دوایی دەستبەسەرکران، ئەمڕۆ شەممە لە دادگا ئامادە بن.

هەروەها ئاماژەی کردووە کە ئەو دوو کەسە لە پەیوەندی لەگەڵ رووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو کە دوایی گیان لەدەست دانی چوار چالاکی ژینگە پارێزی مریوان هاتنە ئاراوە، دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە