دوو چالاکی کورد سزای ٣٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی دەرەشاری ئیلام و چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێ

١٥ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٣:١٢

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی دەرەشاری ئیلام و چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٣٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەیووب سەلاحوەرزی، چالاکی مەدەنی خەڵکی ئیلام لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە ڕێبری ئێران،م پڕوپاگەندە دژی نیزام لەڕێگای دروستکردنی گرووپی مەجازی و بڵاوکردنەوەی درۆو دەلەسە: سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەو سزای کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو درکراوە و ئەم ڕۆژانە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

ئەیووب سەلاحوەرزی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٣٠ی دیسامبری ٢٠٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە،حامید عەلی مەشکۆ، چالاکی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە لەلایەن لقی یەکمی دادگای شۆڕی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەجەبی سزای ٢٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی خاکەلیوەی ٢٧٢١ (٤ی ئاوریلی ٢٠٢١) بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

بە پێی ئەم حوکمە، حامید عەلی مەشکۆ بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی تەناهی وڵات” سزای ١٥ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە مەزهەبییەکان” سزای ١٠ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە کە بەپێی یاسای کۆردنەوەی سزاکان زیاترین سزا واتە ١٥ سال جێبەجێ دەکرێت.

حامید عەلی مەشکۆ سەرەتای هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دوای ٤ مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە