دوو کاسبکاری سەردەشتی لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە گیانیان لەدەست دا

هەنگاو: دوو کاسبکاری کورد کەوتنە ناو یەکێک لە ڕووبارەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا.

٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٠:٢٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو کاسبکاری کورد کەوتنە ناو یەکێک لە ڕووبارەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢١ی شەوی شەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٠ی فێبریوێری ٢٠٢١)، دوو کاسبکار لە کاتی پەڕینەوە لە ڕووباری "قاسمەڕەش"ی سەر سنووری ناوچەی پشدەری سەر بە پارێزگای سلێمانیی هەرێمی کوردستان، کەوتنە ناو ئاوەکە و خنکان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند ئەم دوو کاسبکارە ناویان "ئەبووبەکر محەمەدی" تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی گوندی "گۆڕەشێر"ی سەردەشت و "ئەسکەندەر محەمەد" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی پشدەر بووە. هەر دوو کاسبکارەکە خێزاندار و خاوەندی دوو مناڵن.

بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە ئەم دوو کاسبکارە لە کاتی پەڕێنەوەیان لە سنوور، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەیان لێ کراوە و بەم هۆیەشەوە بە ناچار خۆیان خستووەتە ناو ڕووبارەکەوە.

تەرمی ئەم دوو کاسبکارە کوردە لە لایەن خەڵکی گوندەکانی ئەم ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە سێ کاسبکاری دیکە لەگەڵ ئەم دوو کەسە بوون و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە