دوو کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو کرێکاری لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە شارەکانی سەردەشت و خوڕەمئاوا گیانیان لە دەست دا.

٢٠ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:٥٠

 

هەنگاو: دوو کرێکاری لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە شارەکانی سەردەشت و خوڕەمئاوا گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٠ی سێپتامبری ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی گوندی قەڵاڕەشی سەردەشت بە ناوی ”ئیبراهیم شێخەپوور“ لە کاتی هەڵکەندنی جۆگەلەی ئاودێری بە هۆی داڕمانی زەوییەوە گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی حکوومەتی ئیلنا، کرێکارێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی خوڕەمئاباد ناوەندی پارێزگای لوڕستان، لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە