دوو کرێکار لەسەردەشت و قەسری شیرین بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لەماوی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کار لە شارەکانی سەردەشت و قەسری شیرین، گیانیان لەدەست دا.

٢٣ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٩:٥٨

 

هەنگاو: لەماوی ڕۆژانی ڕابردوودا  دوو کرێکار لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کار لە شارەکانی سەردەشت و قەسری شیرین، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١٢ی ژوئەنی ٢٠١٩) کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”مەحموود عەزیزی” لە کاتی کار لە بینایێکەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، حەوتووی ڕابردوو(١٥ی جۆزەردان/ ٥ ژوئەن) کرێکارێکی تەمەن ٥٠ ساڵان لە کاتی هەڵکەندنی کەناڵی بۆری زێراو لە قەسری شیرین بە هۆی داڕمانی کاناڵەکەوە گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە