دوو کرێکاری خەڵکی خۆی بە هۆی گاز گرتوویی گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی خۆی لەکاتی کارکردن لە یەکەیەکی بەرهەمهێنان لە شاری ئورمیە گیانیان لە دەست دا.

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٥:٠١

 

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی خۆی لەکاتی کارکردن لە یەکەیەکی بەرهەمهێنان لە شاری ئورمیە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی یەکشەممە (٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٨ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، دوو کرێکاری خەڵکی خۆی کە لە بەشی پێترۆشیمی یەکەی بەرهەمهێنانی کریستاڵی ئورمیە سەرقاڵی کار کردن بوون، بە هۆی گازگرتووییەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو کرێکارە بە هۆی تەشەنە کردنی گازی ئامونیاک تووشی گاز گرتوویی بوون و گیانیان لە دەست داوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو دوو کرێکارە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە