دوو کرێکاری مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: بە هۆی داڕمانی دیوار لە یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد دوو کرێکار گیانیان لە دەست دا و سێ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٣:١١

 

هەنگاو: بە هۆی داڕمانی دیوار لە یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد دوو کرێکار گیانیان لە دەست دا و سێ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٩ی دێسامبری ٢٠١٩)، بە هۆی داڕمانی دیوار لە گوندی :کۆنە دێ” سەر بە شاری مەهاباد دوو کرێکار گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە، بە هۆی داڕمانی دیوارەوە دوو کرێکار بە ناوەکانی “ڕەسووڵ ڕەسووڵ موقەدەم” و “قادر ڕەسووڵ موقەدەم” کە برای یەکتری و خەڵکی گوندی “گردی یەعقووب” بوون، گیانیان لە دەستداوە.

هەروەها، سێ کرێکاری دیکە لەو ڕووداوەدا بریندار بوون کە ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە