دووهەمین ژنی دووگیانی لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد لەکاتی منداڵبوون و بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:١٢

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد لەکاتی منداڵبوون و بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٤یخەزڵوەری ٢٧١٨ / ٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، ژنێکی دوو گیانی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”ئارەزوو دەرویشی“  تەمەن ٢٤ ساڵ و کچی محەمەد ساڵح لەکاتی منداڵبوون و بە هۆی هەڵەی پزیشکی و کەمتەرخەمیی کادری دەرمانی گیانی لە دەست دا.

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین ژنی دوو گیانی کوردە کە لەکاتی منداڵ بوون و بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دەدا.

ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) ژنیکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی لەیلا بەرائی دوایی لەدایک بوونی منداڵەکەی لە نەخۆشخانەی (تامین اجتماعی) ئەو شارە گیانی لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە