دووهەمین کاسبکاری کورد لە زەنجان گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری زەنجان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کاسبکار کوژران.

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٩:٣٠


هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری زەنجان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کاسبکار کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠م(١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای زەنجان لە نزیک شاری زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و لە ئاکامدا کاسبکارێک کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بریندار بووە کە دوای یەک ڕۆژ گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، باران باشام تەمەن ٣٥ ساڵ دوای ٢٤ کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کاسبکارێکی خەڵکی شووت بە ناوی ”عەلی ئەشرەفیان“ تەمەن ٤٠ ساڵ کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بە ناوی ”باران باشام“ تەمەن ٣٥ ساڵ بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو دوو کاسبکارە خێزاندار و خەڵکی گوندی ”یولاگمدەری“ شاری شووت لە پارێزگای ئورمیە بوون.



 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە