کوژران و بریندار بوونی دوو کاسبکاری کورد لە زەنجان

هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری زەنجان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کاسبکار کوژران و بریندار بوون.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٨:١٤


هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری زەنجان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کاسبکار کوژران و بریندار بوون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠م(١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای زەنجان لە نزیک شاری زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و لە ئاکامدا کاسبکارێک کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بریندار بووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کاسبکارێکی خەڵکی شووت بە ناوی ”عەلی ئەشرەفیان“ تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی ئیسماعیل کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بە ناوی ”باران باشام“ تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی مەحەمد بە سەختی بریندار کراوە.


باران باشام ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری زەنجان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


ئەو دوو کاسبکارە خێزاندار و خەڵکی گوندی ”یولاگمدەری“ شاری شووت لە پارێزگای ئورمیە بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە