دەسبەسەرکرانی هاووڵاییەکی دیکە لە پیرانشار + ئامار

هەنگاو: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٩:٥٣

 

هەنگاو: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی پێنج‌شەممەی حەفتەی ڕابردوو ڕێکەوتی (١ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٢٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتییەک و لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەریان کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشا ناوی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ''تاهیر سۆفی'' تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی ''گەرگوولی خوارێ'' ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ''هاوکاریی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران'' دەسبەسەر کراوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٧ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بانە، سەوڵاوا، پیرانشار، سنە و دیواندرەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە