دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٢٠:٠٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپرۆتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”حەسەن قادرنژاد“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەکاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە ئەو هێزانە هیچ بەڵگەیەکی یاساییان نیشان نەداوە و دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ حەسەن قادرنژاد بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە